زیاتر لە ٧٣٦ ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان کرا
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢٢
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خەڵکی کوردستان، حکومەت ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردنی ٧٣٦ ملیار و ٧٥٩ ملیۆن دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە بەردەوامەکان و پێشنیارکراوەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتەکان.