راییکردنی کاروباری فەرمانبەر و ھاوڵاتیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەئەلیکترۆنیکراوە
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢٢
د.توانا نەجەف حەمەخان، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رایگەیاند، سەرەتای بەئەلیکترۆنیکردنی کارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە ساڵی ٢٠١٧ لە رێگەی سیستمێکەوە بە ناوی "ئێم ئێچ ئی" دەستیپێکردووە.
وتیشی، ھەر ھاووڵاتی و مامۆستا و فەرمانبەرێک، ھەر کارێکی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ھەبێت، لە رێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەی ناو مۆبایلەکەی، دەتوانێت بەدواداچوونی بۆ بکات و پێویست ناکات سەردانی وەزارەت بکات، لە ئێستاشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ١٠٠% بەئەلیکترۆنی کراوە و ئامادەن ھاوکاری وەزارەتەکانی تربن بەتایبەت وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان کە پەیوەندییەکی زۆریان بە ئیشوکاری ھاووڵاتیانەوە ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانن سوود لەو سیستمە وەربگرن.