قائیمقامیەتی سلێمانی چوار فۆتۆکۆپی نزیک پاسپۆرتی سلێمانی دادەخات
١٧ی ئابی ٢٠٢٢
ئاواز کامل سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەھۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و دانانی کارمەند لەسەر شەقامەکە بۆ بانگکردنی ھاوڵاتیان کە بووەتەھۆی بێزاریی، چوار شوێنی وێنەگر و فۆتۆکۆپی لەشەقامی جەوازات داخران.
سەرۆکی لیژنەکە وتیشی، پێشتر سەرجەم ئەوشوێنانە ئاگاداراکراونەتەوەو بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، بەڵام ئەم چوا رشوێنە پابەند نەبوون بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخران و خاوەنەکانیان ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.


