پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان بە جێگیری دەمێننەوە
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوولەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەھەندێک کاتدا لەناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆز و خۆل بە تایبەتی لەکاتەکانی ئێوارەد ، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی پێنجشەممە
ھەولێر : ٤٢
سلێمانی : ٤١
دھۆک : ٤٠
کەرکوک : ٤٣
زاخۆ :٤٢
ھەڵەبجە : ٤٣
سۆران : ٤٠
راپەرین : ٤١
گەرمیان: ٤٥



