بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە لە رۆژئاوا شەش ھاوڵاتی کوژران و ھەشتی دیکەش برینداربوون
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی تورکیادا بۆ سەر ناوەندی شاری کۆبانێ و ریفی رۆژئاوای شارەکە بەتایبەت ناوچەکانی "بوبان و ئەشمە و زورمەغار و گردی چاقلی" کە سوپای سوریای تێدایە، منداڵێک گیانی لەدەستداوە و پێنج مەدەنیش برینداربوون.
راشیگەیاند، ١١ سەربازی سوپای سوریاش کوژراون و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، سوپای تورکیا ناوچەیەکی شاری عامودای بۆردومانکردووە و بەو ھۆیەوە پێنج کەس کوژراون و سێی دیکەش بریداربوون.



