راگەیاندنەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ھێزی تورکیا لەناوچە سنورییەکانی نزیک جەرابلوس لە ریفی حەلەب زەنگی ئاگادار کردنەوەیان لێداوە و ھەروەھا فڕۆکەیەکی زۆر بە ئاسمانی ناوچەکە دەگەڕێن و ھێزێکی تورکی زۆریش لە زۆربەی ناوچەکانی سنوری تورکیا لە ریفی حەلەب و حەسەکە و رەققە بڵاوکراونەتەوە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا. 

ھاوکات ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاندووە، ھیچ گۆڕانکارییەکی سەربازی لە سنوری سوریا و تورکیا رووینەداوە، بەڵام سوپای تورکیا بەنیازە لە چەند سەعاتی داھاتوودا ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران لەسەر خاکی سوریا بگوازێتەوە، ھەروەھا ئاستی ھەڕەشەکان بۆ سەر ناوچەکانیان تاوتوێدەکەن.