وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژە تیرۆر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
١٦ی ئابی ٢٠٢٢
وەھاب ھەڵەبجەیی دەڵێت، کارەکانیان لەگەڵ ھەڤاڵانی کۆماندۆ ئەوە دەردەخەن بۆ ھەمیشە لە بەرەی ڕەسەنی گۆڕانکاری و چاکسازی و ڕێبازی ڕاستەقینەی خزمەتکردندا دەمێننەوە.
ھەروەھا دەڵێت، ئەوان فێرنین خەڵک و حزب و سەرکردەکانیان بۆ کورسی و پۆست و بەرژەوەندی کەسی بفرۆشن، وەک ئەو بە ناو بەرپرسانەی پێشتر پۆستەکانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خێزانەکانیان بە کار دەھێنا، ھەر کەسێک پێچەوانەی ئەم بیر و بۆچونە لە کارەکانیان بڕوانێت چەواشەکار و تێکدەر و لادەرە و دەتوانن بە کاری چاکسازی و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری و گەندەڵی بیانناسنەوە و بەری خۆری گۆڕانکاریەکانیان بە بێژنگی چەواشەکاری ئەوان ناگیرێت.
راشیگەیاند، بەو پەڕی ڕاشکاوییەوە دەڵێت، لە ھەر شوێن و جێگەیەک خەڵک و حزب و حکومەت پێویستی بەھێزی ئەوان بێت بۆ چاکسازی و ڕێگری لە گەندەڵکاران، ئامادەن و سەرقافڵەی کاروانەکە دەبن، دەتوانن وەک ھەمیشە لەم ڕێبازە ڕاستەقینەیەدا تاقیان بکەنەوە، ھەرکارێک بکەن بۆ بەرژەوەندی خەڵکە و ھەرگیز وەک چاوبرسییەکانی پێش گۆڕانکارییەکانی ناو حزبی شەھیدان نەیان ویستووە و نایانەوێت گیرفانی خۆیان پڕ بکەن و خەڵکیش برسی بکەن.