عەلی حەمە ساڵح لە  راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار یاداشت و بەدواداچوونیان کردووە بۆ داگیرکردنی نزیکەی ٤٥ ھەزار پارچە زەوی لە سلێمانی، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی دیکە دۆسیەکەی خستووەتەوە بەردەم سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڵێنی چارەسەرکردنیانداوە.

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، راگرتنی پرۆسەکە کارێکی باشە و دەبێت ئەوەشی داگیرکراوە بگەڕێتەوە، ئەوەش دەستدرێژیە بۆ سەر ماستەر پلان و شوێنە خزمەتگوزاریەکان لاببرێت و بگەڕێتەوە.. وەک چۆن بۆ داگیرکاری ڕەخنەیان ھەبووە.. گەڕاندنەوەش بە کارێکی باش دەزانن. 

بە وتەی عەلی حەمە ساڵح، ناکرێت دەیان ھەزار فەرمانبەر چەندین ساڵە چاوەڕێی پارچەیەک زەوی بن پێیاننەدرێت و چەند بەرپرسێکیش بە بەھای سەدان ملیۆن دۆلار زەوی بفرۆشێت.