تورکیا ناوەندی کۆبانێ و گوندەکان و قەزایەکی سەر بە عەفرینی بۆردومان کرد
کوردسات نیوز
١٦ی ئابی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا ناوچەیەکی نزیک لە ناوەندی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و گەڕەکی "شەھید بیمان"یان لە ناوەندی شاری کۆبانێ لە رێی فرۆکەی بێفرۆکەوان و گوللەھاوەنەوە بۆردومانکردووە. وتیشی، بۆردومانەکان زیانی ماددی زۆریان لێکەوتووەتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، ھەر ئەمڕۆش چەند گوندێکی سەر بە قەزای عامودا و دربەسێ و مەنبج و تربەسپی و تەل تەمر لە کۆبانێ لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومانکراون، ھاوکات لە عەفرینیش چەند گوندێکی سەر بە قەزای شێراوا لەلایەن تورکیاوە بۆردومانکراون.