نوێنەری یەکێتی لە قاھیرە ھاوخەمی بۆ قوربانیانی کەنیسەکەی میسر دەردەبڕێت
کوردسات نیوز
١٥ی ئابی ٢٠٢٢
مەلا یاسین لێپرسراوی نوسینگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە قاھیرە پرسە و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیانی کەنیسەی ئەبو سەیفین دەبڕی و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان و گەڕانەوەی بۆ ناو خانەوادەکانیان خواست.
نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە قاھیرە رایگەیاند، سوتانی کەنیسەی ئەبو سەیفین کارەساتێک بوو ھەموومانی خەمبارکرد.
مەلا یاسین سوپاسی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکات بۆ خێرا بەدەمەوەچوونی رووداوەکە و یارمەتیدانی بریندارەکان و کۆنتڕۆکردنی ئاگرەکە بە زووترین کات.