بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی، لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم ئەنجامدرا، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە رەوشی کارگەکان و کێشە و گرفتەکانیان لە ڕووی باج و ڕسوماتەوە، بڕیاردرا کارئاسانیان بۆ بکرێت لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەرھەمھێنانی ناوخۆیی.

ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرفتی کارگەکان کرا لە ھەرێمی کوردستان لەڕووی وەرگرتنی باج و ڕسومات، ئەوەش ئاستەنگی بۆ کارکردنیان دروستکردووە، بڕیاردرا لەڕێگەی دروستکردنی لیژنەیەکی ھاوبەش بەدواداچونی وردبکریت تابتوانن چارەسەربکرێن، ھاورابوون لەسەر ئەوەی کەمترین باج لە کارگەکان وەربگیرێت، میکانیزمی چۆنێتی کەمکردنەوەی باجیش دراوە بەو لیژنەیەی پێکدەھێنرێت.