ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە کامێرای چاودێری نوسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاکە دەکەن، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجامبدرێت و دەڵێن ئەو بابەتە نارەزایەتی ھاووڵاتیانی لێکەوتۆتەوە، ھەروەھا لە رێگەوبانەکان بەھۆی خراپی و تێکچونیانەوە رۆژانە رووداوەکانی ھاتووچۆ زیادیانکردوە، دانانی کامێرا لەگەڵ رێگاوبانی نێوان شارەکان ناگونجێت.

 لەبەشێکی تری نوسراوەکەدا داوای رەتکردنەوەی دانانی کامێرای چاودێری دەکەن بە تەنیا لەسنوری سلێمانی، چونکە جگەلەوەی کارێکی نایاساییە لە ھەمانکاتدا کارێکی نەگونجاوە و بە قوربانیکردنی شارەکەیە.

ھەروەھا ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەن ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، بەپێی یاسا نابێت کامێرای چاودێری بدرێت بە کەرتی تایبەت، داواکارن لە ڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕیارێکی گونجاو بدرێت بەڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار، داوا لە وەزارەتی ناوخۆش بکرێت گرێبەستی کۆمپانیای جێبەجێکار ھەڵبوەشێنێتەوە.