بە پێی میدیاکانی باکوری کوردستان، سوپای تورکیا لە بنکەکانی پۆلیسی سەر ھێڵی سنووری کۆبانێ، لە شوێنی سەربازەکان، پۆلیسی پسپۆری بەکرێگیراوی جێگیر کردوە. ھەر لەو چوارچێوەدا ٢٠٠ سەربازی لە سنووری کۆبانێ بۆ سنووری سەریکانی گواستوەتەوە. بە پێی سەرچاوە خۆجییەکان لە باکوری کوردستان، ئەفسەرێکی پلە بالڕی سوپای تورکیا راگەیاندوە، ئالۆگۆڕی سەربازی ئامادەکاریە بۆ ئۆپراسیونێ سەربازی لەسەر ئەو شارە.

شاری کۆبانێ دەکەوێتەوە نێوان ناوچەی جەرابلوس و گرێ سپی، کە لە ژێر کۆنترۆلی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سوریادایە و لە ژێر ھەژموونی روسیادایە. ئەم جموجۆڵە سەربازییەش دوای لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دێت کە وتبووی، بەم نزیکانە ئەڵقەکانی پشتێنەی ئەمنی یەک دەخەن بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی ھەسەدە.