بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکانی ھەرێم، لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، ٣٣ تاوانی بازرگانیکردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ و ٩ تاوانی بازرگانی سێکسی و ١١ تاوانی بازرگانی بەو کەسانەی تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە، تۆمارکراوە لەگەڵ تاوانێکی بازرگانی بە منداڵ و ١٧ تاوانی کارکردن بە زۆرەملێ. ئاماژە بەوەشکراوە، ٧ تاوانی کاری بە قاچاغ بردن و ١٠ تاوانی بەکارھێنانیان وەک سواڵکەر لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکردووە، ئەو کەسانەشی کە تۆمەتبارن بە ئەو جۆرە تاوانە رووبەرووی یاسا کراونەتەوە و سزا دراون.