بە پێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ماوەی ھەفتەیەکدا واتە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٢ تا ١١ی ئابی ٢٠٢٢ ، ٣٧ ھەزار و ٧٦٨ ھاووڵاتی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ٤١ ھەزار و ٧٦١ کەسی بیانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی و دەروازە نێودەوڵەتییەکانی باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیلەوە سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

ھەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم، لە ماوەی ئەو ھەفتەیەدا ٤٠ ھەزار و ١٥ ھاووڵاتی عێراق و ھەرێم لە ڕێگەی فڕۆکەخانە و دەروازە نێودەوڵەتییەکانی ھەرێمەوە گەشتی دەرەوەیان کردووە. ھەروەھا ژمارەی کەسە بیانیەکانیش کە چوونەتە دەرەوەی ھەرێم ٣٩ ھەزار و ٢٩٩ کەس بوون.