بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە بە سەرۆکایەتی "ھادی عامری" سەردانی سلێمانی بکەن و لە دەباشان لەگەڵ "بافڵ جەلال تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکە دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێ دەکەن. 

ئەو وەفدی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی عامری لە ئێستادا لە ھەولێرن و بۆ ھەمان مەبەست کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوان ئەنجام دەدەن. 

دوێنێش عامری لەگەڵ "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دوایین رەوشی سیاسی عێراق کۆبووەوە.