بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەپێی دوایین ئاماری بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین ٤٤٥ ھەزار و ٤٥٥ پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان و شوێنە بازرگانی و کشتوکاڵییەکان دانراوە.

بە پێی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، زیاتر لە ٨٥%ی ماڵەکان و شوێنە بازرگانی و کشتوکاڵییەکان پێوەری زیرەکیان بۆ دانراوە و پڕۆژەکەش بەرەو قۆناغی کۆتایی دەچێت.