وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ٥ی ئاب تا ١١ی ئابی ٢٠٢٢ بەبێ جیاوازی بڕی سێ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار و ٦٧٦ مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە لە ڕێگەی ٧٨ پڕۆژەی ئاو و پێنج ھەزار و ٧٤٦ بیر و دابەشکردنی ئاو بە تەنکەر بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێم دابینکراوە.
راشیگەیاند، تیمەکانی شارەوانی و کۆمپانیاکانی پاککردنەوە توانیویانە لەو ماوەیەدا لە سەر ئاستی ھەرێم، ٢١ ھەزار و ١٦٧ تۆن زبڵ و خاشاک کۆبکاتەوە و داپۆشینیان بۆ بکات. ھاوکات ھەر لەو ھەفتەیەدا نزیکەی ٢٩٦ زێدەڕۆیی و سەرپێچی خانوو و کابینە و عەرەبانە لادراوە کە کرابوونە سەر موڵکی گشتیی، یان پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ.