ڕەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغداد دەکات
کوردسات نیوز
١٣ی ئابی ٢٠٢٢
خۆپیشاندانی عێراقییەکان.
وەزیرەکەی سەدر دەشڵێت، ئەمە کۆتا چانسە خۆپیشاندانی یەکگرتوو و ئاشتییانەی ملیۆنی بکەن لەسەرجەم پارێزگا و ناوچە و گوند و ماڵ و کۆچە و کۆڵانەکانەوە بەرەو بەغداد بەڕێ بکەون و بچنە گۆڕەپانی تەحریر و پشتگیری چاکسازی بکەن.
وەزیرەکەی سەدر دەشڵێت، پەیامی ملیۆنی بگەیەنن بە ھەموو جیھان کە عێراق لەگەڵ چاکسازییە و چاکسازی لەگەڵ عێراقە و جێگەی گەندەڵی و گەندەڵکاران نابێتەوە. لە کۆتایی پەیامەکەیدا محەمەد ساڵح عێراقی بە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دەڵێت، ئامادەبن و لە چاوەڕوانی کات و ڕێنمانییەکان بکەن بۆ دەستپێکردنی خۆپیشاندانی ملیۆنی.



