بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ماوەی یەک ھەفتەدا واتە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٢ تاوەکو ١١ئابی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان سێ ھەزار و ٨٩ ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمار کراون، کە دوو ھەزار و ١٥٨  ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای ھەولێر و ٦٥٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٨١ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دھۆک بوون.

ھەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو ھەفتەیەدا ٩٣٤ ئۆتۆمبێل تابلۆکانیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، کە ٦٥٢ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای ھەولێر و ٧٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ١١٤ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دھۆک و ٩٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و چوار ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

ھەروەھا ھەزار و ٣٩١ مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوە بە ھاووڵاتییان کە ٣٩٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای ھەولێر و ٣٤٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٨٨ مۆڵەتیان لە پارێزگای دھۆک و ٥٦ مۆڵەتیان لە پارێزگای ھەڵەبجە و ١٠٤ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤٠ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٠٥ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٥٤ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

ھەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو ھەفتەیەدا ٦٧ رووداوی ھاتووچۆ روویانداوە کە ١٨ یان لە پارێزگای ھەولێر و ١٣ یان لە پارێزگای سلێمانی و ٨ھەشتیان لە پارێزگای دھۆک و دوویان لە پارێزگای ھەڵەبجە و پێنجیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  ١٠ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٥ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و شەشیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

ھەروەھا ٢٩ ھەزار و ٦٨٦ سەرپێچی ھاوتووچۆیی تۆمار کراوە، کە ٣ ھەزار و ٣٢٨ یان لە پارێزگای ھەولێر و ٨ ھەزار و ٨٨٨ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١١ ھەزار و ٥٨٧ یان لە پارێزگای دھۆک و ٣٥ یان لە پارێزگای ھەڵەبجە و ١٦٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٥٠٩ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٧٠ یان لە  ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٥ ھەزار و ١٠١ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.