کۆڵبەرێکی تر لە سنووری گوندی ھەنگەژاڵە لە شاری بانە بریندار کرا
کوردسات نیوز
١٢ی ئابی ٢٠٢٢
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، کۆڵبەرەکە ناوی "عەبدوڵا حەجەری"یە و خەڵکی شاری بانەیە و لە دەوروبەری گوندی ھەنگەژاڵە لە سنووری شاری بانە، لە نزیکەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندارە. دواتر بەھۆی سەختی برینەکەی رەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی تەبرێز کراوە.
بەپێی راپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، حاڵەتەکانی تەقەکردن لە کۆڵبەران زیادی کردووە و مانگی ڕابردوو ٣٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ھێزەکانی ئێران بوونەتە قوربانی