بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو پارێزەرییان سەردانی چاکسازی گەورانی ھەولێریان کردووە بۆ لای دەستگیرکراوە مانگرتووەکانی بادینان و ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان.

 وتیشی، چاوەڕواندەکەن ئەمڕۆ داواکاری گشتی بۆچوونی خۆی بدات سەبارەت بە چارەنووسی دەستگیرکراوە مانگرتووەکانی بادینان.

جەختی لەوەشکردەوە، کارەکانی ئەو دەستگیرکراوانە زۆر بە سستی بەڕێوەدەچن و ئەگەر بڕیارێکیان لەبارەوە نەدرێت، مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت.

ماوەی دوو ھەفتەیە پێنج دەستگیرکراوی شیلادزێ دژی ئازادنەکردنیان بەمەرج مانیان لە خواردن گرتووە و رەوشی تەندروستیان خراپە.