بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە ١٠ ھاوڵاتی لە رۆژئاوا بریندار بوون
کوردسات نیوز
٩ی ئابی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوی گوللە ھاوەنێک لە ناو ماڵێکدا لە خۆرھەڵاتی شاری قامیشلۆ ٣ ئەندامی خێزانێک بریندار بون. ھاوکات تۆپخانەکانی تورکیا گوندی (شلومیە و گردێم و تەل جیھانی) سەر بە شارۆچکەی (تربە سپیە)یان لە خۆرھەڵاتی شاری قامیشلۆ کردۆتە ئامانج و چەند تۆپێک لە نزیک بارەگای ئەمریکا لە گوندی (مزگەفتیش) کەوتونەتە خوارەوە.
گوندەکانی (سێگرکا و تەل زیوان) کە دەکەونە نێوان قامیشلو و عامودا تۆپباران کران و لە ئەنجامدا ٧ ھاوڵاتی بریندار بون و گوندی (قەرەمانە)ی سەر بە شارۆچکەی درباسیەش تۆپباران کرا.



