عەقید نزار سلێمان بەڕێوەبەری پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، فاروق میرزای تەمەن ٤٢ ساڵ و کچە تەمەن ٦ ساڵەکەی ئاخین فاروق، دانیشتووی کەمپی ( چەمشکو)ی زاخۆ، دوای پێنج رۆژ لە دیارنەمانیان، شەوی رابردوو تەرمی فاروق میزرا لەناو کێلگەیەک دۆزراوەتەوە، بەڵام تائێستا تەرمی کچەکەی نادیارە.

وتیشی، لەسەر رووداوەکە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی ئەو کێلگەیە دەرچووە کە باوک و کچەکە بە میوانی سەردانیان کردووە و تائێستا دەستیگرنەکراوە، بەڵام کچ و ژنی بکوژەکە دەستبەسەرکراون.
فاروق میزرا خەڵکی قەزای شەنگالە و لە کەمپی ( چەمشکۆ) نیشتەجێیە.