لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر دواین گۆڕانگاریە سیاسیەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و باس لەو ئاڵنگاریانە کرا کە ئێستا رووبەرووی ناوچەکە بۆتەوە.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر کۆدەنگی و لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنە کوردیەکان و یەکھەڵوێستی لە ئاست چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدادو ھەرێمی کوردستان.

دواتریش گفتوگۆ لەبارەی بەھێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا کراو لای خۆیەوە سکرتێری حزبی رزگاریی کوردستان ئاماژەی بە رۆڵی گەورەی سەرۆک مام جەلال کرد لە دروستکردن و بەھێزکردنی ئەم پەیوەندیانە.

سکرتێری حزبی رزگاریی کوردستان وتیشی پەیوەندی بەھێز لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئێمە مایەی خۆشحاڵیەو بەردەوامی پێدەدەین.