تورکیا ناحیەی عامودا و تەل تەمری لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد
کوردسات نیوز
٩ی ئابی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا خانوویەکیان لە گوندی "خەرزە" لە ریفی خۆرئاوای ناحیەی عامودا لە ریفی حەسەکە کردۆتە ئامانج، بەڵام ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە.
ھاوکات لە ریفی ناحیەی تەلتەمریش لە باکوری خۆرئاوای حەسەکە، فڕۆکەکانی تورکیا گوندی "سەلماسە"یان بۆردومان کردووە و بەھۆیەوە کەسێک کوژراوە، بۆردوومانەکانیش لەچەند گوندێکی سەر بە ریفی تەلتەمر بەردەوامی ھەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی یەکشەممە سوپای تورکیا ھەردوو گوندی "عەون دادات" و "محەسەنلی" و چەند گوندێکی تری لە باکوری شاری مەنبج، بە ھاوەن و مووشەک بۆردوومان کرد و ٥٥ ھاوەنی ئاڕاستە کردن.



