کۆمەڵەی پزیشکانی چاو لە کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، ھۆشداری دەدات لە دەربارەی ئەو ھەڵمەتەی لە سۆشیاڵ میدیا باس لە گۆرینی رەنگی چاو بەشێوەی جوانکاری(تلوین العین) بەلێزەر یاخود ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی دەستکردی ڕەنگاو ڕەنگ. 

‎دەشڵێت، "ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە تەنھا پەسندکراوە بۆ چەند جۆرێکی دیاریکراو لەنەخۆشیەکانی چاو وەک نەبوونی ڕەشکێنەی چاو ... ھتد و بەھیچ شێوازێک ڕێگە پێدراو نییە بۆ مەبەستی جوانکاری ئەنجامبدرێت، چونکە دەبێتە ھۆی دروستبوونی چەندین ماکی مەترسیدار وە ڕەنگە ببێتە ھۆی لەدەستدانی بینین لە چاو دا".

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆمەلەکەیان بەھەموو شێوازێک ئەو ڕێکلام و بانگەشانەی بۆ جوانکاری گۆرینی رەنگی چاو دەکرێن لە سۆشیال میدیا رەتدەکاتەوە کە لەگەڵ رەوشت و بەھاکانی پزیشکی ناگونجێت. 

‎ کۆمەڵەی پزیشکانی چاو لە کوردستان داوا لە ھاوڵاتیان دەکات ئەو جۆرە زانیاریە نادروستانە پشتگوێ بخەن و بەھیچ شێوەک نەکەونە داوی ئەم ھەڵانەوە.