پەروین بۆلدان: ھەدەپە بۆ ھەموو کێشەکانی تورکیا خاوەن قسە و ھێزی چارەسەرییە
٨ی ئابی ٢٠٢٢
لە میانی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەی ھەدەپە لە شاری ئەستەنبۆل پەروین بۆلدان وتی، ھەدەپە تاکە ناونیشانە بۆ ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری و چارەسەری ھەموو قەیرانەکانی تورکیا، وتیشی، لە رۆژانی رەش و تاریکیدا (ھەدەپە) زامنی دیموکراسی و ئاشتی راستەقینەبووە.
بۆلدان ڕەخنە لە حزبەکانی تورکیا بەدەسەڵات و ئۆپوزسیونەوە دەگرێت و دەڵێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنەکان تازە بیر لە کورد دەکەنەوە.
جەخت لەوەشکردەوە، ئەگەر ھەموو پارت و لایەنە سیاسیەکان پێکەوە خەبات و تێکۆشان بکەن، ئەوە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و ھەموو زیندانیانی ھەدەپە ئازاد دەکرێن.