بە ئامانجی گوڕینی دیموگرافی ناوچەکە تورکیا چوار ھەزار پەنابەری سوری لە گرێ سپی نیشتەجێکردووە
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢٢
بە پێی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا ٤ ھەزار و ١٨١ ئاوارەی سوری لەنێو ماڵەکانی خەڵکی ئاوارەی گرێ سپی نیشتەجێیانکردووە بە ئامانجی گوڕینی دیموگرافی ناوچەکە، کە ئەو ئاوارانە خەڵکی شارەکانی ئیدلب و حەما و حومس وغوتەی ڕۆژھەڵاتن.
لەلایەکی ترەوە دەریا یانک وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەلایەتی تورکیا راگەیاندووە، حکومەت تورکیا ریگری لە ھەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لە سوریا دەکات و ئاماجیەتی ناوچەیەکی ئەمنی بە درێژایی سنووری تورکیا لە گەل باکوری سوریا دروستبکات بۆ گەرانەوەی پەنابەرانی سوریا بۆ ئەو وڵاتە.
ئاشکراشیکردووە، پڵانی حکومەتی تورکیا ئەوەیە لەدوای ساڵی ٢٠٢٣ەوە ھیچ پەنابەرێکی سوری لە تورکیا نەمێنێت و بگەرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.


