دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان..

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی..

بەبۆنەی (٤٦) چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

ئومێدەوارین ھەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدابن لە کاری حزبی و سیاسیدا لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ڕەواکانی میللەتەکەمان.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕشنگدارە لە خەبات و تێکۆشان دژ بە دیکتاتۆریەت و دوژمنانی گەلەکەمان، ھیواخوازین ھەمیشە لەسەر ئەو ڕێباز و پرەنسیپە دیموکراتییانەدا پێشەنگی بکات کە لەسەری دامەزراوە.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنتان لێدەکەم، ھەردەم لە بەرەوپێشەوەچوون و گەشەکردنی بەردەوامدابن.

د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان