دەقی پەیامەکە...

بەرێز مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی یادی (٤٦)ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامانی  پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

پارتی سۆسیال دیموکرات لە سەرەتای شۆڕشی نوێی گەلەکەمانەوە رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لەخەبات بۆ بەدیھێنانی ئازادی و ئامانجەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لەم پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە و ھەمیشە بەشێک بووە لەبەرەی پێکەوەیی و ھاو خەباتی و پێشمان وایە بۆ ئەمرۆشچ ھەروا دەبێت . بۆیەک وەک یەکێتیی ھەمیشە ئەم ھاوسەنگەرییەمان لەگەڵ پارتەکەتان بە بەشێک لە ھێزی میللەتەکەمان زانیووە و  بۆ ئەم قۆناغەی ئێستاشمان  پەرۆشی پەرەپێدانی ئەو  پەیوەندییەین ، لەپێناو یەکریزی  و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ گرتنەبەری چاکسازییەکی راستەقینە لەگشت بوارەکاندا.

دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

 مەکتەبی سیاسی                                                                                                                                                                                                 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان