وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکان، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی کرد و لە لایەن محەمەد حەکیم و فاروق عەلی، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریەوە پیشوازیان لێکرا. 


لە کۆبوونەوەکدا تیشک خرایە سەر ئەو ئاڵنگاریانەی کە ئێستا رووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بووەتەوە، ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە پێویستە تەواوی کێشەکان بە دانوستان و لەڕێگەی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن، ئەوەشیان خستەڕوو کە پیشوازی لە ھەر دەستپێشخەریەک دەکەن بۆ ھێورکردنەوەی ئەو بارودۆخە سیاسیەی ئێستا، بەشێوەیەک لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد و پاراستنی مافە دەستورییەکانیدا بێت.