بەھۆی تۆپبارانی تورکیا لە ھەفتەیەکدا سێ جار کارەبای گوندەکانی کانی ماسێ پچڕاوە
کوردسات نیوز
٧ی ئابی ٢٠٢٢
وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی ھەینی کارەبای گوندەکانی (ئورە - سەرەرو - دشێشێ - ئەدنێ) لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ سەر بە پارێزگای دھۆک، بەھۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە پچڕاوە، ئەوەش دوای ئەوەی تیمەکانی کارەبا رۆژێک پاش ئەو بۆردومانە، کارەبای ئەو گوندانەی چاککردبووە.
راشیگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە حەوت رۆژدا، بۆ جاری سێیەمە کارەبای ناوچەکە بەھۆی تۆپبارانەوە پچڕاوە و لە ئێستاشدا تیمەکان، کارەبای ھەموو ئەو گوندانەیان چاککردوەتەوە.