بە پێی ھەواڵی میدیاکانی باکوری کوردستان،"عەبدوڵا تارھان"جێگری سەرۆکی شارەوانی ناوچەی حەسەنکێفی ئێلیح کە سەر بە پارتی داد و گەشپێدان"ئاکەپە"یە، بەھۆی بونی گەندەڵی دەستی لە کارکێشاوەتەوە، ناوبراو رایگەیاندوە، گەندەڵی لە ئاستێکدایە چیتر مایەی دانبەخۆداگرتن نییە.

ھاوکات لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە ناوچەکە ھەموو گەنجان بێکارن، لە بەرامبەردا لێپرسراوانی سەر بە ئاکەپە لە شار و ناوچەکان، خزموکەسوکاری خۆیان لە شارەوانی و دامودەزگاکانی تر دامەزراندوە، "تارھان" بەرامبەر ئەو گەندەڵیانەش داوای لێبوردنی کردووە و رایگەیاندووە، لە حزبەکەی دەکێشێتەوە.