دەقی پرسەنامەکە...

برای بەرێزم کاک سەعدی ئەحمەد پیرە

بەداخ و  پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی خاتوو(مامز عەبدوڵا)ی دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان پرسە و ماتەمینیی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە ھاوبەشی غەم و پەژارەتانم. 

خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، ئەوە دوایین غەم و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردوش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

ٳنــا للە وٳنــا ٳلــیــە راجــعــون

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد