ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل"ھەپەگە" لە راگەیەنراوێکدا ئاماری سێ مانگی شەڕ و پێکدادانەکانی لەگەڵ تورکیا لە ھەرێمی زاب و ئاڤاشین و پاراستنی میدیا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە لە ١٤ی نیسان تا ١٤ی تەمموزی ئەمساڵ، ھەزار و ٥٢٨ سەربازی تورکیا کوژراون، کە بەشێکیان پلە باڵابوون، ھەروەھا ٧٢ گەریلاش شەھیدبوون.

لەبەشێکی تری ئامارەکەدا ھاتووە، لەو ماوەیەدا ٢١٧ سەربازی تورکیا برینداربوون و سێ ھێلیکۆپتەریش خراونەتە خوارەوە و تانکێکیش تێکشکێنراوە.

سەبارەت بە بۆردوومانی ئەو ناوچانەش رایگەیاندوە، لەو ماوەیەدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو ھەزار و ٦٢٣ جار ناوچەکانی سنووری ھەرێمی کوردستانیان بۆردوومانکردووە، لەرێگەی ھێڵیکۆپتەریشەوە ھەزار و ٩٠٠ جار بۆردومانیان کردووە.