لە دھۆک لە ماوەی شەش مانگدا ٣٨٣ رووداوی ھاتوچۆ روویانداوە
کوردسات نیوز
٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ شۆفێران لە مەترسییەکانی بەجێهێشتنی کەل و پەلی جۆراوجۆر لەناو ئوتومبیلەکانیاندا ئاگادار دەکاتەوە.
شارەزایان رایان گەیاندووە کە لە کاتی گەرمای هاویندا، یەکەمین کارێک کە شۆفێرەکان ئەیکەن لە دوای سەرکەوتن بۆ سەر ئوتومبیلەکانیان کردنەوەی سیستەمی ساردکەرەوەیە. بەڵام ئەگەر ئوتومبیلەکە بۆ ماوەی رۆژێک لە بەردەم خۆردا رابگیرێت، ئەو گەرمایە دەتوانێت زیانی گەورە بە هەموو ئەو شتانە بگەیەنێت کە لەناویدان.
پلەی گەرمی دەگاتە چەند؟
بەپێی لێکۆڵینەوەی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی بەشی دەرمانسازی:
- ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە 16پلەی سەدی بێت ناو ئوتومبێل دەگاتە 38 پلەی سەدی
- ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە 30 پلەی سەدی بێت ناو ئوتومبێل دەگاتە60 پلەی سەدی
توێژەرەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پلەی گەرمی لەماوەی30 خولەکدا بەتەواوەتی بەرز دەبێتەوە لە کاتی پارک کردنی ئوتومبیلەکان.
هۆکاری گەرم بوونی ئۆتۆمبێل:
کاتێک تیشکی خۆر دەچێتە ناو ئوتومبیلەکەوە و دەست دەکات بە گەرم کردنی بەشەکانی ناوەوەی وەک داشبۆرد و کوشنەکان، ئەم بەشانە گەرمی دەردەدەنەوە. بەهۆی داخستنی جامەکانەوە، ئەو گەرمایە ناتوانێت بچێتە دەرەوە و کۆدەبێتەوە.
هۆشداری و رێنمایی هاتووچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەجێهێشتنی منداڵ و ئاژەڵە ماڵییەکان لەناو ئۆتۆمبێلدا لە کاتی گەرمادا دەتوانێت ببێتە هۆی کارەساتێکی نەخوازراو.
هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە شتی ترمان هەیە کە رەنگە شۆفێرەکان کەمتر ئاگاداریبن و دەکرێت زیانیان پێبگات لەناو ئوتومبیلەکانماندا بەهۆی گەرماوە.
دەسەڵاتی دادوەری عیراق كاندیدێكی نوێی بۆ پۆستی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی پێشكەش كرد.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، دەسەڵاتی داوەری عیراق، مونزر ئیبراهیم حسێن جێگیری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی بۆ پۆستی سەرۆكی دادگای فیدراڵی كاندید كردووە.
راشیگەیاند، دوای كۆبوونەوەی لیژنەیەك لە دادگای فیدراڵی عیراق، بڕیار دراوە بە پەسەندكردن و رەوانەكردنی سەرۆكی ئێستای دادگای فیدراڵی، دادوەر جاسم محمد عەبود، بۆ خانەنشینبوون بە هۆكاری تەندروستی.
ئاماژەی بەوەشكراوە، لە ئێستادا داوا لە سەرۆكایەتی كۆمار كراوە بۆ دەركردنی مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ دەستنیشانكردنی جێگیری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوە وەك سەرۆكی دادگای فیدراڵی، بۆ ئەوەی وڵاتەكە نەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە.
ئەو رێكارانەی دەسەڵاتی دادوەری عیراق لە كاتێكدایە، كە پێشتر بەهۆی فشاری حكومەت لەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی كەیسی خور عەبدوڵاوە، نۆ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە دەستیانلەكاركێشایەوە، پاشان سەرۆكی ئەنجومەنەكەش داوای خانەنشینبوونی پێشكە شكرد.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، سەرۆكی ئەمریكا بە بێ رێز وەسف دەكات و دەڵێت، هێشتا سزاكانی سەر ئێران هەڵنەگیراون.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەونیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كەسێكی بێ رێزە، جەختی لەوە شكردەوە كە هێشتا ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراون هەڵنەگیراون، وەك ئاماژەیەك بۆ قسەكانی ترەمپ كە دوای ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران رایگەیاند، كەمكردنەوەی سزاكانی سەر تاران بەدوور نازانێت.
راشیگەیاند، ئەمریكا بە ناردنی پەیامی دژبەیەك و هەواڵی ناڕاست هەوڵی دابەشكردنی گەلی ئێران دەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵوێستەكانی سەرۆكی ئەمریكا تەنها پلانێكە بۆ چاندنی ترس لە دڵی خەڵكی ئێراندا و هیلاك كردنانە لە رووی دەرونییەوە.
هاوكات، مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران رایگەیاند، هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر وڵاتەكەیدا كاریگەری نابێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا و ترۆیكای ئەوروپی هەوڵدەدەن زۆرترین فشار بخەنە سەر گەلەكەیان بۆ ئەوەی پێشكەوتنەكانیان بوەستێنن، بەڵام سەركەوتوو نابن.