لە چوارچێوەی گۆرانکارییە ئیدارییەکانی بەرێوەبەرایەتییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بە بریاری وەزارەتی ناوخۆ، ئاڵوگۆر لە پۆستی بەرێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی کرا و عەمید "عومەر نامیق "وەک بەڕێوەبەری نوێی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەست بەکاربوو.

لە دوای دەستبەکاربوونیشی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، پلانیان ھەیە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی زیاتر بەرەو پێش بەرن.

ھاوکات ھەر لە چوارچێوەی گۆرانکارییە ئیدارییەکاندا، ھەر ئەمڕۆ ھەر یەک لە "بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی کارەبا و لێپرسراوی نوسینگەی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی" ئاڵوگۆڕ کران.