فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەدرێژایی مێژوو خەڵک لە کەرکوک ژیاوە بڕیارەکەی راکان جبوری ھەموو بنەماکانی ژیانی کۆمەڵایەتی تێکدەدات.

وتیشی، بەھەموو شێوەیەک دژی دەوەستینەوە، پێویستە لەسەر ئاستی شەقام و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیش کاری لەسەر بکرێت بۆئەوەی چیتر کەس زاتی ئەوە نەکات شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و پێکەوە ژیان تێکبدات.

فەھمی بورھان راشیگەیاند، وەک حکومەت دژی ئەو بڕیارەن و دەبێت پارێزگاری کەرکوک داوای لێبوردن لە ھەموو پێکھاتەکانی ئەو شارە بکات.

بەپێی نوسراوێکی راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک دەبێت ئەو ھاوڵاتییانەی نیشتەجێی کەرکووک نین و فۆڕمی خۆراکی کەرکووکیان ھەیە فۆڕمەکەیان لێوەر دەگیرێتەوە، ئەوەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا.