سەعات ١٢ی ئەمشەو وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە کۆتایی دێت
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
لە رۆژی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ پڕکردنەوەی فۆڕمی کرێنشینان بۆ وەرگرتنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەستیپێکرد و بڕیار بوو ٢ی تەمموز وادەکە کۆتایی بێت، بەڵام بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە ھاووڵاتیان سودمەندبن، دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم وادەکەی بۆ دوو رۆژی دیکە درێژکردەوە و بڕیارە سەعات ١٢ی ئەمشەو وادەکە کۆتایی بێت و لە رۆژانی داھاتوودا دەست بە جیاکردنەوەی فۆڕمەکان بکرێت.
بە پێی دوایین ئامار کە پێنج رۆژ پێش ئێستا دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند، زیاتر لە ٩٠ ھەزار کەس داواکارییان بۆ وەرگرتنی ئەو ٢٠ ھەزار یەکە پێشکەش کردووە، لە ١١%یان سەڵتن.
دەستەی وەبەرھێنان ئاشکراشیکرد، دەزگای کان و کۆمپانیای تیپسای راسپاردراون لە رووی راوێژکاری و ئەندازیاریەوە ھاوکاری و پاڵپشتی پڕۆژەکە بن .