وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی (تا ١)ی کوردسات نیوز وتی، ئەو دامەزراوانەی دەچنە کەرتی تایبەت ھاوشێوەی کەرتی حکومی خانەنشین دەکرێن.

وتیشی، دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان خولی شیاندنیان بۆ دەکرێتەو و دوای نزیکەی دوو مانگ گرێبەستی دامەزراندنیان بۆ دەکرێت.

بێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاند، دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان کە لە کەرتی گشتیدا کار ناکەن، وەک سەرپەرشتیاری پرۆژەکان دادەمەزرێن.

رۆژی ٢٨ی مانگی رابردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، نزیکەی پێنج ھەزار ھەلی کاری بۆ دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری ڕاگەیاند و ئەو دەرچووانەی لە کەرتی گشتییدا کار ناکەن، دەتوانن لە ئەمڕۆوە ناوی خۆیان بۆ دەستکەوتنی کار تۆمار بکەن.