د. نەزاکەت حسێن، سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٢٢ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر بە ٦٢ ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن کراوە و زۆرترین حاڵەتیش لە پارێزگای ھەولێر تۆمار کراوە.