ئەمساڵ حكومەتی هەرێم بڕی پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دیناری بۆ مووچە خەرجكردووە
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
بەپێی بەدواداچوونەکانی کوردسات نیوز ، تەنھا لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا حکومەتی ھەرێم بڕی پێنج ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرجکردووە.
لە بەدواداچوونەکاندا دەرکەوتووە، حکومەتی ھەرێم لەو بڕە پارەیە تەنھا٤٠٠ ملیار دیناری لە بەغدا وەک پێشینە وەرگرتووەو تەواوی پارەکەی دیکەی کە پێنج ترلیۆن دینارە خۆی لە داھاتی فرۆشی نەوت و داھاتی ناوخۆ دەستی کەوتووە.
بەوەش دەردەکەوێت لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داھاتی ناوخۆوە ، حکومەتی ھەرێم توانیویەتی بەبێ پارەکەی بەغدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بکات ، چونکە ماوەی لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نا دەستوریی بونی یاسای نەوت و غازی ھەرێم ، بەغداد ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ ھەرێم نەناردووە.