پسپۆرێکی تەندروستی نیشانە نوێیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
دکتۆر سەرخێڵ ئاراز، پسپۆڕی تەندروستی گشتی و بەرێوەبەری کلینیکی عەلی ناجی ، بڵاویکردەوە، ئازاری جومگە و ماسولکە بەشێوەیەکی توند و بێ ھێزی و ماندوێتی زۆر و بەردەوام ، لەگەڵ قوڕگ ئێشە و سوربونەوەی قورگ و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش و ھەبوونی لەرز لەگەڵ کەمبونەوەی ئارەزووی خواردن و ئارەقکردنەوە، نیشانە نوێیەکانی نەخۆشی کۆرۆنان کە لەم چەند ڕۆژەدا زیاتر لە نەخۆشەکاندا دەردەکەوێت.
راشیگەیاند، ڕەنگە یەکێک یان چەند نیشانەیەک دەرکەوێت لە نەخۆشەکەدا، دوای دەرکەوتنی نیشانەکان ھەندێ کات پاش سێ ڕۆژ بە پشکنین دەردەکەوێت بەڵام نیشانەی ئازاری جومگە و بێ ھێزی یەکێکە لە نیشانە سەرەکیەکانی و پێویستە لەلایەن پزیشکەوە ببینرێت وچارەسەری بۆ بنوسرێت.