رێکان جەمال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ھۆکاری تەقینەوەی کافتریای لیلی لە شەقامی سالم بۆ کوردسات نیوز ئاشکرا کرد و راگەیاند، کارمەندێکی نێو کافتریاکە ھەستەوەری سیستمی غازەکەی لێکردبۆوە تا غازی زیاتر لەو سیستمە بێت و ئاگری زیاتر بکاتەوە بۆ گەشانەوەی خەڵوزی نێرگەلە، ئەوەش بۆتەھۆی پەنگخواردن و لیککردنی غازەکە وپاشان تەقینەوەی. 

وتیشی، ئەو کەسە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێـت.

رۆژی ١٢ی مانگی ٥ لە کافتریای لیلی لە شەقامی سالم لە سلێمانی تەقینەوەی غاز رویدا و بەھۆیەوە چەند ھاوڵاتییەک بریندار بوون.