ئاسایشی راپەڕین کەسێکی مەترسیدار دەستگیر دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ھەڵمەتێکدا ھێزەکانیان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا توانیان کەسێکی مەترسیدار دەستگیر بکەن، کە دەستی ھەبوو لە دزی کردن لە ماڵان و بڕینی چەندین شوێنی کار و کەسابەتی خەڵک.
راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە لە چیای ماکۆک دوای ھەوڵی تەقەکردن و ھەڵاتن توانییان دەستگیری بکەن، کە دانیشتوی قەزای کۆیەیە و لەدایکبووی ١٩٩٤ و پێشتریش لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە لە ئیدارە ڕاپەڕین فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە، بەڵام خۆی ڕادەست نەکردووە.
ئاسایشی راپەڕین ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبارەکە ئۆتۆمبێلکی لە جۆری نیسان پاترۆلی بێسەرەتای بە ژمارە بەغداد پێبووە لەگەڵ کڵاشینکۆفێک لە جۆری سینی یەک مەخزەنی پڕ فیشەک و دوو مۆبایل و چەندین کەل و پەلی تر.