تەندروستی دھۆک دەنگۆی گیانلەدەستدانی ژنێک بە کۆلێرا ڕەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆک ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تێدا ڕایدەگەیەنێت ، لە ژمارەیەک دەزگایی ڕاگەیاندن وا بڵاوکرایەوە کە لە سنوری پارێزگاکەمان ژنێک بە کۆلێرا گیانیلەدەستداوە، بۆ ڕونکردنەوەی ئەم بابەتە ژنی ناوبراو نەخۆشی شێرپەنجەی ھەبووە و لەبەر ھەبونی چەند نیشانەیەک و بۆ پشتراست بوون لەو حاڵەتە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و پشکنینی کۆلێرای بۆ کراوە و نێگەتیف بووە و بەھۆی نەخوشی شێرپەنجەوە گیانی لە دەستداوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە ، ئێمە خەڵکی خۆمان پشت راستدەکەینەوە ھیچ حاڵەتێکی سەختی کولێرا لە پارێزگای دھۆک تۆمارنەکراوە و ڕوژانەش پشکنین دەکرێت و ھەر حاڵەتێکی نەخوشی و گیانلەدەستدان تۆمار بکرێت ئێمە خەڵکی خۆمان ئاگادار دەکەینەوە.