د.ھیمداد فەیسەڵ: ئەو خوێندکارەی دوو مامۆستاکەی کوشت لە زانکۆی سۆران نەمابوو
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
د.ھیمداد فەیسەڵ، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەو خوێندکارە سێ ساڵ پێش ئێستا، لەکاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی، تووشی دەمەقاڵێ بووە لەگەڵ دکتۆرە نیشتمان ھاوسەری د.ئیدری حەمەخان، بەڵام دواتر کێشەکەیان چارەسەرکراوە.
وتیشی، دوای کۆتاییھاتنی تاقیکردنەوەکان، ئەو خوێندکارە داوای گواستنەوەی لە زانکۆی سۆران کردووە و فەرمانی گواستنەوەشی بۆ دەرچووە، بەڵام دوای ئەوەی لە زانکۆی سۆران نەماوە، نامەی بۆ دکتۆرە نیشتمان ناردووە و ئەو مامۆستایەش لە ترسی گیانی خۆی، سکاڵای لەسەر خوێندکارەکە تۆمارکردووە.