بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک روونکردنەوە دەدات
کوردسات نیوز
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە روونکردنەوەیەکی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییدا ھاتووە، ڤیدۆیەک بڵاوکراوەتەوە لە ھەندێک پەیج و دەزگای راگەیاندن ئاماژەبەوەکراوە کە تانکی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی پیسە و ئاژەڵی مرداربووی تێدایە، ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەو تانکیە دوور و نزیک پەیوەندی بە خەزان و تانکییەکانی بەڕێوبەرایەتییانەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان ھەموو سێ بۆ شەش مانگێک تانکییەکانی بەڕێوبەرایەتییان لەلایەن ستافێک لە ئەندازیار و کارمەندی ھونەری پاک دەکرێنەوە و دەشۆرێن و بەردەوام بەدواداچونی بۆدەکرێت.



