ئەمریکا ئیدانەی ھێرشەکانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات
کوردسات نیوز
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە ھاوبەشەکانمان دەکات و ئیدانەی ئەو ھێرشانە دەکەین دەکرێتە سەر کێڵگەی غازی لە ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی.
وتیشی، ئەو ھێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون و مەبەستیان چاندنی تۆوی دووبەرەکی و ترساندنە.
راشیگەیاند، پێویستە لێکۆڵینەوە لەم ھێرشانە بکرێن و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی خەڵکی عێراق و لەوانەش ھاوبەشەکانمان لە ھەرێمی کوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبوڵنەکراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی ھەر دەرفەتێک بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق.



